بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید کەمال خەڕازی لە کۆنفرانسی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی نیشتمانیی کەنداوی فارس، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێزە و لە ڕووی سەربازییەوە توانای ئەوەی هەبووە لە بەرامبەر بێگانەکان بوەستێت، هەمیشە سیاسەتی دەرەوە ئەمە بووە کە هێزی وڵات زیاتر بێت و لایەنەکانی دیکە دان بەم بەهێزبوونەی ئێراندا بنێن.
ناوبراو وتی: فاکتەری دەسەڵات و سیاسەتی ستراتیژی ئێران بۆ بەکارهێنانی هێزی نەرم لە پەیوەندی لە گەڵ ئەوانی تر، سیاسەتی هێزی ئابوری ناوچەیی وڵاتانی ناوچەکە و سیاسەتی هەمەچەشنکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتان لە گەڵ ئەوانی دیکە، کە نموونەیان دەبینیت، هەروەها نیگەرانییەکان لە داهاتووی ناوچەکە لە شێوەی هەژموونی ڕژێمی زایۆنیستی، پێویستیان بە بەڕێوەچوونی وتووێژ لە نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە هەیە. بە سەرنجدان بە پێگەیشتنی وڵاتانی ناوچەکە، پێویستە لە ڕێگەی وتووێژی ناوچەیی نێوان ئێران و وڵاتانی ناوچەکەوە بەدی بهێنرێت.
خەڕازی وتی: هەفتەی داهاتوو لوتکەی وتووێژی ئێران و عەرەبی لە دەوحە بەڕێوە دەچێت کە کۆمەڵێک ڕۆشنبیر بەشداری تێدا دەکەن. ئەمانە دەرفەتی باشن بۆ هەنگاونان بەرەو هاوکاری زیاتری ئێران و وڵاتانی کەنداوی فارس. هاوکاری لە بوارەکانی وزە، زانست و تەکنەلۆجیا، ڕۆشنبیری، سیاسەت، و سەربازیدا هەیە و هەر بۆیە مەودای هاوکاری زۆر فراوانە. چارەنووسی ئەمانە لە ناوچەکەدا بەندە بە هاوکارییەوە. ئێران بە تەواوەتی خۆی ئامادە کردووە و پێشتریش پلانەکانی خۆی خستووەتە ڕوو.
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژیی سیاسەتی دەرەوەی ئێران وتی: پەیوەندی نزیک و دڵسۆزانە لە گەڵ بەرپرسانی وڵات لە هاوکاریدا کاریگەرە. ئەمە لە هەموو وڵاتان بە تایبەت وڵاتانی عەرەبی ڕاستە.
وتیشی کە سەردانەکەی ئەم دواییەی وەزیری بەرگری سعودیە بۆ ئێران گرنگە، بەڵام ناتوانرێت هەنگاوێکی گەورە بنرێت، وەک دامەزراندنی هاوکاری سەربازی، بەڵکوو زیاتر بەو ئاراستەیە هەنگاو بنرێت. هەنگاوی یەکەم وتووێژی سیاسییە. سرووشتییە ئەگەر مەکۆیەکی لەو جۆرە پێکبێت، زەمینە بۆ لێکتێگەیشتن و پلاندانانی هاوبەش دەڕەخسێنێت، وەک لە هەر پلانێکی دیکەدا./.