بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاگرکەوتنەوەکانی بەرزاییەکانی قودسی داگیرکراو کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەستیپێکردووە، گەیشتووەتە نزیکەی 19 هەزار و 600 دۆنم لەم ناوچەیە.
دەزگای ئاگرکوژێنەوەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە هێشتا ئاگرەکەی بەرزاییەکانی قودسی کۆنتڕۆڵ نەکردووە.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە ئاگرەکە زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندووە.
زایۆنیستەکان بە توندی ڕەخنەیان لە لاوازبوونی کابینەکەی نتانیاهۆ گرتووە و ڕایانگەیاندووە کە حکومەت و دامودەزگاکانی لە کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکاندا تووشی شکست بوون./.