بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتێکدا یاریزانەکانی هانسی فلیک بە دوو گۆڵ لە دوای ئینتەرەوە بوون، گۆڵە سەرسوڕهێنەرەکەی یامال جارێکی دیکه ئەوانی گەڕاندەوە نێو یارییەکە. گۆڵەکەی یامال نەک تەنیا لە ڕووی تەکنیکیەوە سەرنجڕاکێش بوو، بەڵکوو چووە ناو کتێبەکانی مێژووەوە: ئەستێرەی گەنجی بەرشەلۆنە ئێستا گەنجترین یاریزانە کە لە قۆناغی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا گۆڵ دەکات، لە تەمەنی 17 ساڵ و 291 ڕۆژدا.
ژماەری پێوانەیی پێشوو لەم بوارەدا لە دەستی کیلیان ئێمباپێ بوو کە لە ساڵی 2017 لە یاری پێش کۆتایی نێوان مۆناکۆ و یوڤێنتوسدا گۆڵی تۆمارکرد کە بە ئەنجامی 2-1 کۆتاییهات. ئێمباپێ لەو کاتە تەمەنی 18 ساڵ و 140 ڕۆژ بوو. یامال لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کردووە. لە 11 یاریدا چوار گۆڵی تۆمارکردووە و چوار ئاسیستی گۆڵی پێشکەش کردووە./.