بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ هەینی کەشتییەک کە هاوکاری مرۆیی بۆ کەرتی غەززە دەگواستەوە، لە کەناراوەکانی ماڵتا لە دەریای ناوەڕاست هێرشی کرایە سەر.
12 ئەندامی تیمی کەشتییەکە و 4 سەرنشینی دیکە لە ناو ئەو کەشتییەدا بوون، بەڵام زیانیان پێنەگەیشتووە، بەڵام بە هۆی هێرشە درۆنییەکەوە ئاگر لە کەشتییەکە بەربووە.
ڕژێمی زایۆنیستی گەمارۆیەکی قورسی خستووەتە سەر دانیشتووانی کەرتی غەززە و لە برسێتی وەک چەکێکی شەڕ کەڵک وەردەگرێت./.