بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە بە مەبەستی وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان، سەردانی ئەم وڵاتە دەکات.
تاوتوێکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و ئیسلام ئاباد و گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، گرنگترین تەوەری سەردانەکەی عێراقچی لەخۆدەگرێت.
عێراقچی هەروەها سەردانی هیندیش دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە./.