بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دی برۆین تاکە گۆڵی یاریەکەی مانچستەرسیتی بەرامبەر وۆڵڤرهامپتۆنی تۆمارکرد بۆ ئەوەی تیپەکەی لەسەر رێگای ئەوەی بمێنێتەوە که بچێتە ڕیزی پێنج تیپی یەکەمی پاڵەوانێتییەکانی خولی بەریتانیا و بردنەوەی پشکی چامپیۆنزلیگ. ئەم یارییە یەکێکە لە دوایین یاریەکانی ئەوه که بۆ مانچستەر ئەنجامیداوە.
دی برۆین لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: دەزانم تەنیا یەک یاری دیکەم ماوە، بەڵام من تەنیا هەوڵ دەدەم کارەکەم ئەنجام بدەم و ئەمرۆ ئەنجاممدا. زۆرێک لە هاوڕێکانم وتوویانە خەمبارن کە دەبێت بڕۆم، بەڵام هەندێک شت لە ژیاندا بەم شێوەیه دەڕۆات. نازانم داهاتوو چی دەبێت بەڵام دەزانم هێشتا دەتوانم لێرە یاری بکەم./.