بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بە سەردانێکی سێ ڕۆژە (7 تا 10 ی ئایاری 2025) دەگاتە ڕووسیا و سەردانەکەشی لە سەر بانگهێشتی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەیە.
شی جین پینگ و ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆمارانی چین و ڕووسیا لەم سەردانەدا کە لە ڕۆژی چوارشەممەوە دەست پێدەکات، سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، هاوکاری هاوبەشی ستراتیژی و بابەتە گرنگە نێودەوڵەتییەکان وتووێژ دەکەن.
سەرۆک کۆماری چین لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ڕووسیا، بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی 80 ساڵەی سەرکەوتن لە شەڕی دووەمی جیهانیدا دەکات.
بڕیارە لە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری چین بۆ ڕووسیا چەندین ڕێکەوتنی هاوبەش لە نێوان هەر دوو وڵاتدا واژۆ بکرێت./.