بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی یەک شەممە لە گەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە ڕیاز کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا فۆئاد حوسێن بانگهێشتنامەی فەرمی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراقی بۆ سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودیە، ڕادەستی بن فەرحان کرد بە مەبەستی بەشداری لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا.
فۆئاد حوسێن ڕایگەیاند کە پێکەوەبوونی نێوان عێراق و سعوودیە دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەری لە ئاستی عەرەبی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، وتی: لە ئەگەری سەرکەوتنی دانوستانەکان، دەرفەتی ڕاستەقینە بۆ کردنەوەی ئاسۆی نوێ بە ڕووی ناوچەکەدا دابین دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق لە هەمان کاتدا هۆشدارییدا کە شکستی دانوستانەکان بژاردەی مەترسیداری بە دواوە دەبێت و سەقامگیری ناوچەکە ڕوبەڕوی مەترسی دەکاتەوە./.