بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاندووە کە گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڕێوەدەچێت و هەر دوو لا سەبارەت بە دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونەکەی لە ڕاوێژدان.
ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاوبووەتەوە کە تا ئێستا سێ گەڕی دانوستانەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێکەوتنی ناوەکی و هەڵگرتنی سزاکان بەڕێوەچووە./.