بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئامادەبوونی مارتینێز لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بەرشەلۆنە یەکلایی دەکرێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا گەشبینی لە شاری میلان زاڵە. میدیای وەرزشییەکانی ئیتالیا سەبارەت بەم بابەتە ڕایانگەیاندووە: لاوتارۆ بەرامبەر بەرشەلۆنە لە یاریگا ئامادە دەبێت. ئەم هێرشبەرە ئەرجەنتینیە جێگەی خۆی لە پێکهاتەی تیپەکە بۆ یاریی ڕۆژی سێشەممە پاراستووە.
میدیایەکی وەرزشی دیکە ڕایگەیاندووە: هەستی گشتی ئەوەیە کە لاوتارۆ ئامادەیە بۆ یاری سێشەممە بەرامبەر بەرشەلۆنە. ئەو هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ گەیشتن بەم یارییە و هاندانێکی زۆری هەیە بۆ ئامادەبوون لە تیپەکەدا.
هەروەها لاوتارۆ خۆی بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا شەپۆلێکی گەشبینی لەنێو هاندەرانی ئینتەردا درووستکردووە. ئەو وێنەیەکی ڕاهێنانی وەرزشی خۆی لە ئینستاگرام بڵاو کردەوە و نیشانیداوه کە سوورە لەسەر گەڕانەوە./.