بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گوێزی هیندی میوەیەکی زۆر بەتام و بەسوودە کە بە فراوانی لە وڵاتی هیندستان بەکاردەهێنرێت. ئاوی گوێزی هیندی بۆ تەندرووستی لەش زۆر بەسوودە. گوێزی هیندی بڕێکی زۆر کالۆری و ڤیتامین و جۆرەها کانزای تێدایە. 400 گرام گوێزی هیندی نزیکەی هەموو ڤیتامین و کانزاکانی جەستە لە ڕۆژێکدا دابین دەکات.
گوێزی هیندی سەرچاوەیەکی باشە بۆ مس، کالسیۆم، مەنگەنیز، مەگنیسیۆم و زینک. گوێزی هیندی هەروەها سەرچاوەیەکی باشە بۆ فۆلات، نیاسین، تیامین و پیریدۆکسین.
سوودەکانی گوێزی هیندی بۆ هەرس بریتین لە:
1- تایبەتمەندی دژە میکرۆبی
2- یارمەتیدان بۆ هەرسکردنی چەوری
3- مژینی ماددە خۆراکیەکان
4- هاوسەنگی بەکتریاکانی ڕیخۆڵە./.