بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ستیڤ ڤیتکاف نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وێڕای ئاماژە بە بەرەوپێشچوون لە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن، ڕایگەیاند کە سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ناوچەکە ڕەنگە ببێتە هۆی دواکەوتنی گەڕی چوارەمی ئەم دانوستانانە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بەرەوپێشچوونی هەبووە و هیوادارە ڕەوتی دانوستانەکان بە ڕێکوپێکی بەڕێوەبچێت.
ڤیتکاف ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت لە ڕێگای دانوستان و دیپلۆماسییەوە کێشەکان چارەسەر بکات.
پێشتر کەناڵی ئەلمەدیادین ڕایگەیاندبوو کە گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا بەڕێوەدەچێت./.