بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریستیانۆ جونیۆر، کوڕی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، لە لیستی ئەو یاریزانانەدایە کە بانگهێشت کراون بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال خوار تەمەن 15 ساڵ بۆ پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ڤلاتکۆ مارکۆڤیچ. یارییەکان له ڕۆژانی 13 تا 18ی ئایار له کرواتیا بەرێوه دەچێت.
ئەم یاریزانە گەنجە لە ئەکادیمیای نەسرەوە بۆ یەکەمجار خرایە لیستی هەڵبژاردەکانەوە. ڕاهێنەری تیپەکە 22 یاریزانی بانگهێشت کردووە و هەڵبژاردەی پورتوگال له یارییەکاندا ڕووبەڕووی ژاپۆن (13ی ئایار)، یۆنان (14ی ئایار) و بەریتانیا (16ی ئایار) دەبێتەوە./.