بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارکۆس تورام یەکێک بوو لە ئەستێرەکانی تیپی ئینتەر. هێرشبەری ئینتەر سەرەڕای پێکانێکی سووک، بەرگەی تەواوی یاریەکەی گرت بە کاتی زیادکراویشەوە و بۆ تیپەکەی درەوشایەوە. ئەم یاریزانە فەڕەنسییە یەکێک لە لەبیرنەکراوترین ساتەکانی قۆناغەکەی هەبوو کاتێک چوو بۆ لای لامین یامال بۆ ئەوەی دڵنەوایی بکات، کە زۆر نیگەران بوو لە دوورخستنەوەی بەرشەلۆنە.
تورام لەم دیمەنە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کەڵکی وەرگرت و وێنەیەکی لەگەڵ لامین یامال لە ئینستاگرام بڵاو کردەوە. لەم وێنەیەدا، لەگەڵ ئیمۆجیی پێکەنین، نووسیویەتی: ئەرک، وانیە؟
تورام ئاماژەی بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ئەستێرەی گەنجی بەرشەلۆنە کرد سەبارەت بە بردنی بەرشەلۆنە بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ. بەڵام پەیامەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لە هەژماری مارکۆس تورام نەمایەوە و زۆری نەخایاند. تورام زۆر سەرسام بوو بە هەستەکانی دوای یارییەکە، بەڵام کاردانەوەی نەرێنی وای لێکرد زۆر بە خێرایی بیسڕێتەوە./.