بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی رابردوو لە 20 خولەکی کۆتایی یاریی ئینتەر بەرامبەر بەرشەلۆنە لەقۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگدا تارمی لەجێگەی لاوتارۆ مارتینێز هاتە نێو یاریگا و توانی ئاستێکی باش و پەسەند پێشکەش بکات و هەروەها توانی ئەسیستی گۆڵ بۆ سەرکەوتنی ئینتەر پێشکەش بکات.
میدیا وەرزشییەکانی ئیتالیا لە هەڵسەنگاندنێکدا لە ئاستی مەهدی تارمی ڕایانگەیاند: ئەو لە یاری بەرامبەر بەرشەلۆنە بەباشی هاتە نێو یاریگا، هەم لە پاڵپشتی و هەم لە رێکارەکانی بەرگریدا باش بوو. لاوتارۆ چیتر نەیتوانی بەردەوام بێت و ئینزاگی تارمی هەڵبژارد. هەندێک لە هاندەران ڕەخنەیان گرت بەڵام هێرشبەرە ئێرانیەکە بەباشی هاتە نێو یاریگاوە و ئامادەیە بوێرانە یاریی بکات. یاریەکەی و گەڕاندنەوەی تۆپەکە باش بوو، وەک گلادیاتۆرێکی زیادە. ئەسیستەکەی بۆ فراتزی لەکاتی خۆیدا بوو./.