بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا وەرزشییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەنچیلۆتی و ڕیال مەدرید هەموو وردەکارییەکانی ئەم جیابوونەوەیەیان یەکلایی کردووەتەوە و بەنیازن لە ڕۆژی چوارشەممە ڕایبگەیەنن. ڕۆیشتنەکە بە شێوەیەکی دۆستانە ئەنجام دەدرێت و دواتر ڕاهێنەری ئیتالیا دەچێتە ڕیزی هەڵبژاردەی بەرازیل.
جگە لە ڕاگەیاندنی فەرمی رۆیشتنی ئەنچیلۆتی لە ڕیال مەدرید، هەواڵێکی گرنگی دیکەش ئەوەیە کە بەم نزیکانە وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل ڕادەگەیەنرێت. دوای دانوستانەکانی نێوان ئەنچیلۆتی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەرازیل گرێبەستەکان واژۆ دەکرێن. ڕیال مەدریدیش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بیر لە بژاردەی جێگرتنەوەی ئەنچیلۆتی دەکاتەوە.
یانەکە و ئەنچیلۆتی پێیان وایە ئەم ڕاگەیاندنە نابێت سەرنجی یاریزانەکان سەرقاڵ بکات ئەگەر بەردەوام بن لە رکابەریکردن لە لالیگا، تەنانەت لەوانەیە هاندانێک بێت بۆ ماڵئاوایی کردن لە سەرکەوتوترین ڕاهێنەر لە مێژووی ڕیال.
ئەنچیلۆتی دوای دوو وەرزی بەنرخ، بەتایبەتی دووەمیان ڕیال جێدەهێڵێت. لەو ماوەیەدا، 15 نازناوی بردەوە: 3 چامپیۆنزلیگ، 3 جامی جیهانی یانەکان، 3 جامی سوپەری ئەورووپا، 2 لالیگا، 2 جامی شای ئیسپانیا و 2 جامی سوپەری ئیسپانیا./.