بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیمۆ یەکێکە لەو جۆرە میوانەی کە زیاتر لە ناوچە گەرمەسێرییەکان بەرهەم دەهێنرێت. بەکارهێنانی شەربەتی لیمۆ بۆ تێکەڵکردنی لەگەڵ خوراک و چارەسەر لە نێو خەڵکی جیهاندا باوە. شەربەتی لیمۆ دەوڵەمەندە بە جۆرەها ڤیتامین و کانزا.
سوودە تەندرووستییەکانی شەربەتی لیمۆ بریتین لە:
1- لابردنی ژەهراوی جەستە
2- سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین C
3- زیادکردنی حەزی بەکارهێنانی ئاو
4- دابەزاندنی کێش (بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ)
5- یارمەتی هەرسکردن دەدات و قەبزی کەم دەکاتەوە
گرنگ: خواردنی شەربەتی لیمۆ پێش خەوتن لەوانەیە بەخەبەرت بهێنێت، بۆیە باشترە لانی کەم کاتژمێرێک پێش خەوتن بخۆیتەوە./.