بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پرۆفیسۆر ئەفرهام بن تسفى، پسپۆڕی ستراتیژیی ڕژێمی زایۆنی لە تۆڕێ ئێکس نوسیویەتى؛ ئایا پەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بەرەو کاڵبوونەوە نەچوون و تایبەتمەندییەکانى لەدەست نەداوە؟
ئاماژە بەوەش دەکات؛ ئەمە دەرخەرى ئەو راستیەیە کە پەیوەندییەکانى نێوان ئەو دوو لایەنە لە سایەى سیاسەتەکانى بنیامین نەتانیاهۆوە بەرەو ساردربوونەوە دەچێت.
ئەمەش لە کاتێک دایە کە ئاژانسى رۆیتەرز لەسەر زارى دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە بڵاویکردووەتەوە، ترەمپ مەرجی ئاسایی کردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان سعودیە و ئیسرائیلى لابردووە، بۆ ئەوەى عەرەبستان دەست بە سەرەتاکانى پرۆژە ئەتۆمییە مەدەنییەکەى بکات. ترسى تەلئەبیبیش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت بڕیاربوو دوێنى ئێوارە وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەسەردانێک بچێتە تەلئەبیب بەڵام لەناکاو گەشتەکەى هەڵوەشاندەوە.