بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەنمەشامی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و دژە ئۆکسێنەرێک کە یارمەتی پاراستنی خانەکانت دەدات لە زیان و ڕێگری لە نەخۆشییەکانی وەک شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ دەکات. هەروەها تایبەتمەندیەکانی گەنمەشامی بە هۆی زۆری ڕیشاڵ و ڤیتامینەکان، تەندرووستی چاو و کۆئەندامی هەرس باشتر دەکات.
پێویستە تێبینی ئەوە بکەیت کە باشترە گەنمەشامی کوڵاو بخۆیت بۆ ئەوەی زیاتر سوود لە تایبەتمەندییەکانی وەربگریت.
تایبەتمەندیەکانی گەنمەشامی کوڵاو بریتین له:
1- پاراستنی تەندرووستی چاو
2- بەهێزکردنی تەندرووستی دڵ
3- سەرچاوەی وزە و باشترکردنی هەرس
4- سەرچاوەی دەوڵەمەندی ڤیتامین C و دژە ئۆکسێنەرەکان
5- کانزای سەرەکی لەخۆدەگرێت وەک مەگنیسیۆم و فسفۆر و ڤیتامینەکانی گروپی B./.