بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە شێوازی ناڕاستەوخۆ بە نێوەندگێڕی وەزیری دەرەوەی عۆمان لە شاری مەسقەت بەڕێوەچوو.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ڤیتکاف نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکایەتی هەر دوو شاندیان لە ئەستۆ بوو.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دانوستانەکانی بە دژوار بەڵام بەسوود بۆ باشتر تێگەیشتن لە هەڵوێستی یەکتر و دۆزینەوەی ڕێگای لۆژیکی و ڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناکۆکەکان.
ناوبراو ڕایگەیاند کە کات و شوێنی گەڕی نوێی دانوستانەکان لە لایەن ڕێکخەری عۆمانییەوە دیاری دەکرێت.
گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژی یەک شەممە 11 ی ئایاری 2025 بۆ سێهەم جار لە شاری مەسقەت و بە نێوەندگێڕیی بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان بەڕێوەچوو./.