بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چوارەمین خولی وتووێژی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەچوو، دواى سێ کاتژمێر کۆبوونەوە کۆتایی هات، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەمبارەیەوە ڕایدەگەیەنێت دانوستانی گەڕی چوارەم قورس، بەڵام سوودمەند بوو.
هاوشێوەى جارەکانى دیکە هەریەکە لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەرى ترەمپ سەرۆکی شاندی ئیران و ئەمریکا یان کرد، لە عومان بەڕێوەچوو.
ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند؛ دانوستانی گەڕی چوارەم قورس، بەڵام سوودمەند بوو، عومانییەکان کات و شوێنی گەڕی داهاتووی دانوستان رادەگەیەنن، گەڕی داهاتووی دانوستان بەمزووانە دەکرێت.
بەرپرسێکى باڵاى ئەمریکا بە مەرجی ئەوەی ناوی ئاشکرا نەکرێت، بەئاژانسى ئەی ئێف پى، وتووە: ڕێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی گفتوگۆکان بەرەو پێشەوە بچن بۆ بەردەوامبوون لە کارکردن لە ڕێگەی گروپە تەکنیکییەکانەوە.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە بە ئەنجامی کۆبونەوەى ئەمڕۆ دڵخۆش بووین چاوەڕێی کۆبوونەوەی داهاتوومان دەکەین، کە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێت.