بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی ڕۆژی یەک شەممە پاش گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە عۆمان وتی: ئەمجارە بە ڕادەیەکی زۆر خۆمان لە کەشی گشتی دوور خستەوە و چووینە ناو بابەتی وردتر و لە وەها دۆخێکدا دانوستان قورستر دەبێت، سەرەڕای سەختی و ڕاشکاویی دانوستانەکان، وتووێژی زۆر بەسوود ئەنجامدرا.
ناوبراو وتی: ڕەنگە گەڕی نوێی دانوستانەکان لە ماوەی یەک هەفتە و یەک ڕۆژ کەم و زۆر بەڕێوەدەچێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: پرسی پیتاندنی یورانیۆم و هەڵگرتنی گەمارۆکان دوو بابەتی سەرەکی دانوستانەکان بوون، لە ڕوانگەی ئێمەوە پیتاندنی یورانیۆم بابەتێکە کە دەبێت درێژەی هەبێت و شوێنی هیچ سازشتێک نییە، ئەڵبەت ڕەنگە سەبارەت بە ڕەهەندەکان و ئاستەکەی لە پێناو درووستکردنی متمانەدا بۆ ماوەیەکی کاتی گۆڕانکاری بکرێت، بەڵام بنەمای پیتاندنی یورانیۆم هیچ کات دانوستانی لە سەر ناکرێت.
عێراقچی وتی: ئامانج لە دانوستانەکان هەڵگرتنی سزاکانە و لە هەر هەلومەرجێکدا یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی دانوستانەکانە و ئەمەش لە لایەن هەر دوو وڵاتەوە ڕێکەوتنی لە سەر کراوە./.