بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەهای نەوتی هەناردەکراوی عێراق بۆ تورکیا لە ساڵی 2024 بە زیاتر لە یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلار خەمڵێندراوە.
ئامارەکان پیشان دەدەن کە عێراق لە ساڵی 2024 بە ڕێژەی 4 ملیۆن و 625 هەزار و 466 تەن نەوتی هەناردە کردووە کە بەهاکەی یەک ملیار و 649 ملیۆن و 947 دۆلار بووە.
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ تورکیا لە ماوەی 4 ساڵدا لە سەدا 82 گەشەی کردووە و بە گشتی لە سەدا 2 ی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاتانی جیهان لەخۆدەگرێت./.