بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد مستەفا سەرۆک وەزیرانی فەڵەستین کەرتی غەززەی بە فەرمی وەک ناوچەیەکی برسێتی ڕاگەیاند.
ئەم دۆخە بە هۆی شەڕ و گەمارۆ و کۆمەڵکوژیی 20 مانگەی ڕژێمی زایۆنیستی هاتووەتە پێشەوە.
سەرۆک وەزیرانی فەڵەستین وتی: غەززە وەک ناوچەیەکی برسیکراو ڕادەگەێنین و داوا لە سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین کە بە پێی بەڵێنەکانیان لە چوارچێوەی مافی نێودەوڵەتیی مرۆڤدۆستانە، بۆ بە فەرمی ناساندنی دەستبەجێی ئەم کارەساتە هەنگاو بنێن.
محەممەد مستەفا داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە تا بڕیارەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەکارهێنانی برسێتی وەک چەکێکی شەڕ قەدەغە دەکات، جێبەجێ بکەن.
ناوبراو وتی: ئێمە درێژە بە هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم دەستدرێژی و گەمارۆیە لە دژی خەڵکەکەمان دەدەین و بە هاوکاری کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ ڕزگارکردنی گیانەکان و گەیشتن بە ئاوەدانکردنەوە و باشترکردنی دۆخەکە هەوڵ دەدەین./.