بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا جەوادی ئامۆلی ڕۆژی دووشەممە لە شاری نەجەف، لە چاوپێکەوتنی ئایەتوڵڵا سیستانی، بەرگێکی تەواو لە شرۆڤەی بەنرخی تەسنیمی لە 80 بەرگدا پێشکەش بە بەڕێزیان کرد.
ئایەتوڵڵا سیستانی لەو چاوپێکەوتنەدا وێڕای بەخێرهاتن و دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە سەردانەکەی ئایەتوڵڵا جەوادی ئامۆلی بۆ عێراق، وتیان: ئێوە 40 ساڵ خزمەتتان بە قورئانی گەورە کردووە و ئەم بەرهەمەی ئێوە شانازییەکە بۆ شیعە.
بەڕێزیان وتیان: میحوەر قورئانی پیرۆزە، گێڕانەوەکانی ئەهلی بەیت (ع) دەبێت کاتێک پشتیان پێ ببەسترێت کە لە گەڵ قورئاندا بگونجێندرێن./.