بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم لە وتارەکەیدا دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی بۆ سەر سوریا ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە یەکگرتوویی سوریا بە لایانەوە گرنگە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە چوونی شەهید بەدرەدین بۆ سوریا بە هۆی درێژەپێدانی ڕێگای خۆڕاگری و ڕێگری لە پیلانی دوژمنان بووە.
شێخ نەعیم قاسم ڕایگەیاند کە گەلی سوریا ڕێگری لە مسۆگەربوونی ئامانجەکانی دوژمنی زایۆنیستی دەکەن.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە شەڕی غەززە ڕایگەیاند کە ئەگەر تەواوی جیهان یارمەتیدەری بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بن، ناتوانن خاک و مافی گەلی فەڵەستین لەوان وەربگرن.
ناوبراو سەبارەت بە لوبنان ڕایگەیاند کە خۆڕاگری ڕێگرریی لە جێبەجێکردنی پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی ئەم وڵاتە کردووە.
ڕاشیگەیاند کە خۆڕاگری درێژەی دەبێت و دوژمن توانای کردنەوە دەرەوەی لە هاوکێشەکان نییە./.