بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سعوودیە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەمە سێهەم هێرشی مووشەکیی یەمەنییەکانە بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی و بەو هۆیەوە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن داخرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە قودسی داگیرکراو و شارۆچکەکانی ناوەڕاستی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە پێناو هاوکاریکردنی خەڵکی زوڵملێکراوی فەڵەستین و تێکۆشەرانی و وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر تاوانی کۆمەڵکوژیی زایۆنیستەکان لە کەرتی غەززە، بە مووشەکی بالستیی هایپەرسۆنیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆنی کردووەتە ئامانج./.