بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوای نزیکەی 50 ڕۆژ، ئەمرۆ چوارشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی 4 دەستیپێکرد و سەرچاوە میدیاییەکانیش ڕایانگەیاندووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەک شەممەی داهاتووەوە دەیەوێت لیستی مووچەی مانگی 5 ڕادەستی بەغدا بکات.
بەمەش مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێش جەژنی قوربان دوو مووچە وەردەگرن.
قەیرانی مووچە لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 10 ساڵە چارەسەری بنەڕەتی نەکراوە و کاریگەرییەکی زۆری لە سەر کۆمەڵگای کوردی داناوە./.