بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆر کەس وایان دەزانی گواستنەوەی جۆکێرێش دەبێتە یەکێک لە چیرۆکە مشتومڕاویەکانی وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی هاوین، بەڵام ئەم چیرۆکە زۆری نەخایاند. ئەو هێرشبەرەی کە لەلایەن نیوەی یانەکانی ئەوروپا داواکرابوو ئێستا پێدەچێت ئامانجی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو دیاری بکات. جێی مەبەستی ئەم یاریزانە لە هیچ شوێنێک نییە جگە لە ئارسناڵ.
سەرەڕای ڕکابەرییەکی توند لەنێوان یانەکاندا بۆ ڕاکێشانی ئەم یاریزانە، ئارسناڵ لە پێشەنگیدایە. ئەمەش بە شێوەیەکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو مووچەیە کە پێشکەش دەکرێت، ئەو بڕە پارەیەی کە بە پێی میدیا وەرزشییەکانی بەریتانیا جۆکێرێش دەکاتە یەکێک لە یاریزانە پڕداهاتەکان: زیاتر لە 200 هەزار پۆند لە هەفتەیەکدا./.