بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامێکی نووسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاران کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوبووەتەوە، هاتووە کە ” لە کۆبوونەوەی وەزیرانی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێران پابەند بووە بە ناردنی فەوجێکی پیادە وەک بەشێک لە هێزی ئاشتیپارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان و میوانداریکردنی خولێکی مەشقی پێش جێگیرکردن بۆ چاودێران و کارمەندانی سەربازی. ئێران هەروەها بەڵێنیدا کە ڕاهێنانی سەرەتایی بۆ پاککردنەوەی مین بۆ پاراستنی خەڵکی سڤیل پێشکەش بکات “./.