بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی ئەکسیۆس ڕایگەیاندووە کە ئەمە یەکەمجارە لە پاش دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە، پێشنیارێکی نووسراو ڕادەستی شاندە ئێرانییەکە کراوە.
لە ڕاپۆرتێکی ئەو پێگەیەدا هاتووە کە سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەو پێشنیارەی بۆ ڕاوێژ لە گەڵ بەرپرسان بردووەتە تاران.
دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممەی ڕابەردوو لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ سعوودیە ڕایگەیاند کە چڵە زەیتونێکی بە ئێرانییەکان داوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەمە پێشنیارێک نییە کە بۆ هەمیشە بەردەوام بێت و ئێستا کاتی هەڵبژاردنی ئەوانە./.