بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییانە ئاماژە بەوە دەکەن کە یانەکانی خولی پیشەگەری سعوودیە ئۆفەرەکانیان ڕاگەیاندووە بۆ ڕاکێشانی ئیمیلیانۆ مارتینێز، گۆڵپارێزی ئەرجەنتینی یانەی ئاستۆن ڤێلا. سەرەڕای درێژکردنەوەی گرێبەستی مارتینێز لەگەڵ ئاستۆن ڤێلا تا مانگی حوزەیرانی 2029، فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزای لە بواری گۆڕانکاری وەرزشی ئەوروپا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پشتڕاستی کردەوە کە هێشتا داهاتووی ئەم یاریزانە نادیارە.
ڕۆمانۆ ئاماژەی بە ئەگەری جیابوونەوەی مارتینێز لە ئاستۆن ڤێلا کرد لە وەرزی گۆڕانکاری وەرزشی هاوینەدا بە لەبەرچاوگرتنی بایەخی یانە سعوودییەکان. ڕۆژی ڕابردوو مارتینز لە یاری نێوان ئاستۆن ڤێلا و تۆتنهام لە هەفتەی سی و حەوتەمی خولی بریتانیا ئامادە بوو و یارمەتی ئاستۆن ڤێلایدا کە بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتن بەدەست بهێنێت./.