بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیال مەدرید بە فەرمی گرێبەستی لەگەڵ دیان هۆیسن بەرگریکاری ئیسپانی لە بۆرنمۆسەوە بۆ ماوەی 5 ساڵ واژۆکرد. ئێستا ڕیال مەدرید بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ دیان هۆیسن بەرگریکاری ئیسپانی تەمەن 20 ساڵ و باڵای 1.97 مەتر، بۆ وەرزی داهاتوو ڕاگەیاند.
بەم شێوەیە ئامانجی دیان هۆیسن کە ساڵانێکە لەژێر چاودێری ڕیال مەدرید بوو، بۆ لەبەرکردنی درێسی ئەم یانەیە هاتە دی. ئەو لەسەر لێواری پەیوەندی کردن بە چێڵسی بوو و هەشت ئۆفەری دیکەی هەبوو، بەڵام کاتێک ئۆفەرەکەی ڕیال مەدرید گەیشت، هەموو شتێک گۆڕا. ئێستا دیان هۆیسن به فەرمی یاریزانی یانەی ڕیال مەدریدە./.