بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مێژووی بەکارهێنانی قارچک بۆ پاراستن لە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر. قارچک چەندین ماددەی سەرەکی تێدایە لەوانە سیلینیۆم، ڤیتامین D و B6 کە تەندرووستی سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکەن.
سیستەمی بەرگری جەستە پێویستی بە ڤیتامین D هەیە بۆ لەناوبردنی بەکتریا و ڤایرۆسەکان. قارچک تاکە خۆراکی ڕووەکییە کە زۆرترین ڕێژەی ڤیتامین D تێدایە و بەم هۆیەشەوە بە بژاردەیەکی نایاب دادەنرێت وەک سەرچاوەی ڤیتامین D بۆ ڕووەکخۆران./.