بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی تاران بۆ وتووێژ، وتی: ئێمە هاوبەشییەکی زۆرمان لە گەڵ ئێران هەیە و ئەم وڵاتە بە وڵاتی خۆمان دەزانین، هەر پێشتریش وەک میوان و خاوەن ماڵ پێشوازییان لێکردوویان و لە کاتە سەختەکاندا هاوکارمان بوون.
ناوبراو وتی: پەیوەندییەکی مێژووییمان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەیە و ئەم پەیوەندییانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گەشە دەکەن.
بارزانی وتی: ئێران یەکەم وڵات بوو کە لە کاتی شەڕی داعش یارمەتی هەرێمی کوردستانی دا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی: لە دوای سەردانەکەی دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەولێر، ئێستا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران بەرفراوانتر بووە، بە تایبەت لە بوارەکانی سیاسی، کەلتوری، خوێندنی زانکۆ و بازرگانی و پێشکەوتنی باش لە تەواوی بوارەکاندا بەدی دەکەین./.