بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی کە بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی تاران بۆ وتووێژ، سەردانی تارانی کرد، لە گەڵ دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا خۆشحاڵی خۆیان بە ئاستی پەیوەندییەکانی ئێستای نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەربڕی و داکۆکییان لە خواستی دوولایەنە بۆ برەودانی زیاتر بە هاوکاری هاوبەش، بە تایبەت لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانیدا کردەوە.
نێچیرڤان بارزانی پابەندیی هەرێمی کوردستانی بە سیاسەتی دراوسێیەتی باش لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و ڕێزگرتن لە یەکگرتن دووپات کردەوە.
هەر لەو کۆبوونەوەدا هەر دوو لا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و هاوڕابوون لە سەر گرنگی پاراستنی سەقامگیری و چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان./.