بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان و محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە پەراوێزی کۆنفرانسی تاران بۆ وتووێژ، کۆبوونەوە.
تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە گرنگترین بابەتەکانی کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەی تاران بووە./.