بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە شاری تاران لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووە.
هەر دوو وەزیر لەو کۆبوونەوەدا ئاسۆی بەردەم گەشەی هاوکارییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئێران و عێراق و چۆنیەتی پتەوکردنی سەقامگیری ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق هەروەها چەندین پرسی هاوبەش و گرنگیان تاوتوێ کرد.
فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق جەختیکردەوە کە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران، بنەمایەکی بەهێزی مێژوویی و جوگرافیی هەیە.
ناوبراو جەختی لە سەر گرنگیدانی بەغدا بە پتەوکردنی هاوکارییەکان لە گەڵ ئێران لە بوارەکانی ئاسایش، وزە و ئابوری کردەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراق پشتیوانی وڵاتەکەیی بۆ دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دووپات کردەوە و سەرکەوتنی دانوستانەکانیشی بۆ سەقامگیری ناوچەکە بە گرنگ ناو برد./.