بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕیال مەدرید لە هەفتەی سی و حەوتەمی لالیگادا بە ئەنجامی 2-0 بەرامبەر سێڤیلیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بێڵینگهام لەم یارییەدا گۆڵی دووەمی بۆ تیپەکەی تۆمارکرد. بێلینگهام بێگومان جامی جیهانی یانەکانی بە ئامانجێکی سەرەکی زانی بۆ ڕیال مەدرید و بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو ڕووداوە ئازاربەخشانەی که لەم چەند مانگی ڕابردوودا ڕوویاندا.
بێڵینگهام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی ڕیال مەدرید لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: جامی جیهانی یانەکان گرنگە. ئەمە نازناوێکی دیکەیە کە هیوادارین بەدەستی بهێنین. ئەمە ئامانجی یانەکەیە و بۆ ئێمە دوای وەرزێکی لاواز زۆر گرنگە./.