بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەندێک پێیان وایە خواردنەوەی سرکەی سێو دەبێتە هۆی باشترکردنی خەوتن و خواردنی پێش خەوتن سوودی تەندرووستی زۆری هەیە. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە سرکەی سێو چەندین سوودی هەیە بۆ تەندرووستی گشتی و ناڕاستەوخۆ یارمەتیدەر دەبێت بۆ باشترکردنی کوالیتی خەو.
هۆکارەکانی بەنرخی خواردنی سرکەی سێو پێش خەوتن بریتین لە:
1- تایبەتمەندی دژە بەکتریا
2- باشتر کۆنتڕۆڵکردنی شەکری خوێن
3- دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆلی خوێن
4- کاریگەری لەسەر کۆنتڕۆڵکردنی کێش
5- بەهێزکردنی تەندرووستی کۆئەندامی هەرس./.