بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وتی: بۆ ئێران، ئاسایش و سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان بنەمایەکە و ئێمە بەردەوام پشتیوانیمان لە گەلانی ناوچەکە کردووە.
ناوبراو وتی: سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق برایانی نزیکی ئێرانن و ئەم پێکهاتانە پەیوەندییەکی بەهێزی مێژووییان لە گەڵ ئێراندا هەیە.
لەو کۆبوونەوەدا نێچیرڤان بارزانی بە ئاماژە بە سەردانەکەی دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەرێم، وتی: لە پاش ئەم سەردانە وەرزێکی نوێی پەیوەندییەکان کراوەتەوە کە ئەنجامەکەی لە لایەن خەڵکەوە هەستی پێدەکرێت.
بارزانی هەروەها جەختی لە سەر زیاترکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو لا لە بوارە جیاجیاکان بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانیدا کردەوە./.