بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە یەمەن گەمارۆی سەربازیی بەندەری حەیفای لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دەستپێکردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارە بە هۆی زیاتربوونی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە و بەردەوامی گەمارۆ و برسیکردنی خەڵکەکەی دراوە.
ئەو بەرپرسە یەمەنییە هۆشدارییدا کە سەرجەم ئەو کۆمپانیانەی کە کەشتییەکانیان گەیشتوونەتە بەندەری حەیفا یان لە ڕێگای گەیشتن بەم بەندەرەدان، دەبێت ئەم ئاگادارکردنەوە لەبەرچاوبگرن.
ڕاشیگەیاند کە یەمەن بۆ بەرگری لە گەلی فەڵەستین پەنا بۆ هەر هەنگاوێک دەبات./.