بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی زۆر سەبارەت بە ئامادەبوونی کلۆپ لە ڕۆما بۆ ڕاهێنەرایەتی ئەم تیپە لە وەرزی داهاتووی خولی ئیتالیا بڵاوبووەوە و ئێستا وادیارە ئەو دەنگۆیانە زۆر جیدیتر بوون.
ئێستا یۆرگن کڵۆپ بە پاڵێوراوی سەرەکی دادەنرێت بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕۆما لە وەرزی داهاتوودا. کاتژمێرێک لەمەوبەر ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا بڵاویانکردەوە کە ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە ئەڵمانیەدا ڕێکەوتن کراوە و ئەمەش ئەنجامی بڕیارێکە کە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر درابوو و ئێستا پێدەچێت بێتە دی.
هەروەها ڕاگەێندراوە کە یۆرگن کڵۆپ پێشتر لەگەڵ یانەیەکی دیکە لە دانوستاندا بووە بەڵام لە کۆتاییدا نەگەیشتووەتە ڕێکەوتن و ئێستا بڕیاری کۆتایی داوە و دەیەوێت لە یانەی ڕۆما کار بکات./.