بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاستی خراپی ڕیال مەدرید لەم وەرزەدا وایکردووە یانەکە بیر لە بەهێزکردنی تیپەکەی بکاتەوە بۆ وەرزی داهاتوو بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئامادەبوونێکی بەرچاوی هەبێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوی لالیگا و چامپیۆنزلیگ.
سەبارەت بەم بابەتە دوو یاریزانیش بە ئامانجی سەرەکی چابی ئەلۆنسۆ دادەنرێن: فلۆریان ویرتز و نیکۆ پاز. ڕاهێنەری نوێی یانەی ڕیال داوای لە بەڕێوەبەرانی یانەکە کردووە کە بەجیدی هەوڵبدەن بۆ ڕاکێشانی ویرتز لە یانەی بایەرلیڤەرکوزن. ئەمە لەکاتێکدایە کە بایرن میونشنیش ماوەیەکە دانوستانەکانی لەگەڵ ئەم یاریزانە دەستپێکردووە و مانچستەرسیتی بەهەمان شێوە حەزی بە گرێبەستکردن لەگەڵ ئەم یاریزانەیە.
هەروەها نیکۆ پاز لە ئەکادیمیای ڕیال مەدرید گەشەی کردووە و هەشت یاری بۆ یانەکە ئەنجامداوە. ئێستا چابی داوای لە بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیال کردووە بە زووترین کات ئەم ئەستێرە گەنجە ئەرجەنتینە بهێننەوە یانەکە./.