بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆناڵدۆ زیاتر لە 20 ساڵە لە لوتکەی تۆپی پێی جیهاندایە. هیچ نیشانەیەک نییە بۆ دابەزینی ئاستی ئەم یاریزانە. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی درێژخایەنی رۆناڵدۆ، خۆلادان بووە لە پێکانی سەخت بە درێژایی ژیانی تۆپی پێیدا. زۆرێک لە ڕاهێنەران و هاوڕێکانی، یاریکردن لەگەڵیدا بە چێژبەخش وەسف دەکەن.
لویس کاسترۆ ڕاهێنەری پێشووی یانەی نەسر له چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان سەبارەت به ئاستی ئەم یاریزانه ڕایگەیاند: کارکردن لەگەڵ باشترین یاریزانی جیهان زۆر چێژبەخشە. کریستیانۆ پلانێکی ڕۆژانەی ڕێکوپێکی هەیە، بنەمای ڕاهێنان لە ڕۆناڵدۆدا بە شێوەی سروشتی هەیە، هەروەها ڕێزێکی زۆری هەیە هەم بۆ ڕاهێنان و هەم بۆ خودی یارییەکە.
وتیشی: ئەوەی ڕۆناڵدۆ جیاواز دەکات ئەوەیە کە پێش و پاش ڕاهێنان ئەنجامی دەدات. هەڵسوکەوتی ئەو بەتەواوی لەگەڵ ئەدای وەرزشیدا دەگونجێت: خۆراک، خەو، چاکبوونەوە. ئەو کەسێکە کە گرنگییەکی زۆر بە خۆراکی گونجاو، خەوی پێویست و لەشجوانی دەدات. بەڕای من، نهێنی ژیانی درێژخایەنی تۆپی پێی ڕۆناڵدۆ بەتەواوی لێرەدایە./.