بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوخشە ناسیح ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی پارێزگارانی پارێزگا هاوسنورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە شاری سنە، وتی: 38 ساڵ بەر لە ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران باوەشی خۆیی بە ڕووی بنەماڵەکان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی و بۆردومانەکەی ڕژێمی سەدام کردەوە و ئێستا داوا لە حکومەتی ئێران دەکەین بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەم پارێزگایە یارمەتیدەرمان بێت.
ناوبراو وتی: پارێزگای هەڵەبجە لە ڕووی گەشتیاری و کشتووکاڵەوە توانایەکی زۆری هەیە و هیوادارین لە داهاتوودا هەنگاوی زۆر باش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ ئێران لەم بوارانەدا هەڵبگیرێت.
پارێزگاری هەڵەبجە بە ئاماژە بە بوونی 118 کیلۆمەتر سنوری هاوبەش لە گەڵ ئێران وتی: هەڵەبجە پارێزگایەکی بچووکە بەڵام ئەمڕۆ ناوەندی ئاڵوگۆڕە بازرگانی و ئابورییەکانی دوو وڵاتە.
نوخشە ناسیح وتی: هیوادارین کۆماری ئیسلامی ئێران یارمەتیدەری پارێزگای هەڵەبجە بێت بۆ بەرفراوانکردنی ئاڵوگۆڕە سنورییەکان.
وتیشی کە کەلتور و هاوبەشییەکان بوونەتە خاڵێکی بەهێزی پەیوەندییەکانمان و تەنیا بەسراوەی سنورەکان نییە./.