بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئارەش لهۆنی لە کۆبوونەوەی هاوبەشی پارێزگا هاوسنورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان لە شاری سنە وتی: ئەو خەڵکەی لە سەر سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق دەژین، تەنیا دراوسێی جوگرافی نین، بەڵکوو پەیوەندییەکی قووڵی مێژوویی و کەلتورییان هەیە کە پەیوەندی دۆستانە و پەیوەندی بنەماڵەیی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی زۆر کۆن و ڕێوڕەسمی هاوبەش و متمانە و هاوسۆزی هەمیشەیی لە نێوان ئەم کەسانە لە هەردوو دیوی سنوورەکەوە درووست کردووە.
ناوبراو وتی: ئەم سامانە کۆمەڵایەتییە بەنرخ و تۆکمەیە، بنەمایەکە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی داهاتوو و دەستنیشانکردنی بارودۆخە ناوخۆییەکان بۆ هەنگاونان بەرەو داڕشتنی شێوازی نوێی هاوکاری.
پارێزگاری کوردستان وتی: پێویستە تێڕوانینمان لە سنورەکانەوە وەک سنوردارکردنێک بۆ دەرفەتێک بۆ گەشەی ئابوری، ئاڵوگۆڕی کەلتوری و هاوکاری بگۆڕین و هیوادارم ئەم کۆبوونەوە سەرەتای لاپەڕەیەکی نوێ بێت لە پەیوەندییەکانی نێوان پارێزگا سنورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ گەیشتن بە ئاسایش و خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن.
ئارەش لهۆنی وتی: پارێزگای کوردستان بە سنورە دوورودرێژەکەی لە گەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق و ناوچەی ئازادی بازرگانی، توانایەکی بەرزی هەیە بۆ بازرگانی و گەشتیاری، هیوادارین لە ڕێگای هاوکاریی هاوبەشەوە بتوانین بەشداری بکەین لە گەشەپێدانی ئابوری و باشترکردنی بژێوی خەڵک.
ناوبراو وتی: چاوەڕوان دەکەین ئەم کۆبوونەوەیە ببێتە بناغەی ژیانی کۆمەڵایەتی بەردەوام و هاوکاری نێودەوڵەتی، بەو پێیەی توانای گرنگمان هەیە کە هێشتا بە تەواوی سوودیان لێوەرنەگیراوە، لەوانە پەرەپێدانی بازاڕە سنورییەکان و چالاککردنی توانا هاوبەشەکان لە کشتوکاڵ، گەشتیاری، تەکنەلۆژیا، پیشەسازی، و وزە./.