بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شاری تاران بە ئامادەبوونی پارێزگارانی کوردستان، کرماشان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە گەڵ دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبوونەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەو کۆبوونەوەدا خۆشحاڵی خۆیی سەبارەت بە ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان پیشاندا و پشتیوانی خۆیی بۆ ڕێکەوتنی نێوان پارێزگا هاوسنورەکانی ئەم وڵاتە و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ناوبراو جەختی لە سەر پتەوکردنی ڕۆحی پێکەوەژیان و برایەتی و سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەکەدا کردەوە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە گەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە بواری ئابوری و بازرگانیدا بە گرنگ ناو برد./.