بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاندووە کە شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە هەفتەی داهاتوو سەردانی تاران دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە شەهباز شەریف لە سەردانەکەیدا بۆ تاران لە گەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێرانی سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کۆدەبێتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە شەهباز شەریف لە سەردانەکەیدا دەرفەتی ئەوەی دەبێت کە ستایشی هەڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران لە قەیرانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسلام ئاباد و نیودهلی بکات.
بڕیارە سەرۆک وەزیرانی پاکستان سەردانی هەر یەک لە وڵاتانی تورکیا، ئێران، کۆماری ئازەربایجان و تاجیکستان بکات./.