بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی بەناوبانگی ڕیازیه بڵاویکردووەتەوە کە بەڕێوبەرانی یانەی هیلالی سعوودیە گەیشتوونەتە ڕێکەوتنێکی کۆتایی لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆسیمهن یاریزانی یانەی ناپۆلی کە ئێستا بەشێوەی قەرز لەگەڵاتەسەرای تورکیا یاری دەکات بۆ ئەوەی ئەم هێرشبەرە درێسی یانەی هیلال لە جامی جیهانی یانەکان لەمانگی داهاتوودا لەبەر بکات.
به پێی ئەو ڕێکەوتننانەی که کراوە، ئۆسیمهن بۆ ماوەی سێ ساڵ یاری بۆ یانەی هیلال دەکات. هەروەها یانەی هیلال 75 ملیۆن یۆرۆ به ناپۆلی بۆ به فەرمی کردنی ئەم گواستنەوه دەدات. ئۆسیمهن لەم وەرزەی دواییدا ئاستێکی نایابی هەبوو و توانی لەگەڵ گەڵاتەسەرای پاڵەوانێتی خولی تورکیا بەدەستبهێنێت و هەروەها 25 گۆڵی تۆمارکرد و نازناوی باشترین گۆڵکاری تورکیاشی بەدەستهێنا./